پارێزه‌ر و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ ڕه‌دیف مسته‌فا ده‌ڵێت به‌داخه‌وه تا ئێستا وا دیارکراوه په‌یه‌ده گرێدراوی په‌که‌که-یه که تا ئێستاش له لیستی تێرۆری ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا دایه ئه‌وه‌ش گرفته چۆن یارمه‌تی بدرێن.
پارێزه‌ر و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ ڕه‌دیف مسته‌فا ده‌ڵێت پێویسته هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردی پێکبهێندرێت و کورده‌کانی سوریا پێویستیان به هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی به به‌شداری هه‌موو ڕێکخراو پارتی سیاسی و که‌سانی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه.
مسته‌فا ده‌ڵێت به‌داخه‌وه تا ئێستا وا دیارکراوه په‌یه‌ده گرێدراوی په‌که‌که-یه که تا ئێستاش له لیستی تێرۆری ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا دایه ئه‌وه‌ش گرفته چۆن یارمه‌تی بدرێن. ئه‌و ده‌ڵێت گرفتێکی تر په‌یوه‌ندی به خودی په‌یه‌ده-وه هه‌یه که هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به شۆڕش، سوپای ئازادی سوریا و هاوپه‌یمانیه‌تی سوریا روون نه‌بووه.
به‌ڕێز مسته‌فا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کورده‌کان(رۆژئاوا) ڕووبه‌ڕوی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی و دژ مرۆڤایه‌تی داعش بونه و ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌مه‌ریکا پشتگیری کورده‌کان نه‌که‌ن باوه‌ر دکه‌م له کۆبانێ شه‌نگاله‌کی نوێ دروست بێت.