په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هێنده زۆر بوو گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی کۆنتراکتێکی سوته‌مه‌نی له‌گه‌ڵدا مۆر بکرێت بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ.
له زۆرێک له بۆنه‌کاندا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باسیان له گرنگی ڕۆڵی تورکیا ده‌کرد له هه‌رێمدا و به تایبه‌تیش له ڕوانگه‌ی ئابوریه‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش ئانکه‌ره گرنگی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی نه‌ده‌شارده‌وه.
به‌ڵام کاتێک تێرۆریسیانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕووی چه‌که‌کانیان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرد به تایبه‌تیش له‌و شوێنانه‌ی به ناوچه جێناکۆکه‌کان ناسراون و هێنانه ئارای مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی ئاسایشی به شێوه‌یه‌ک بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و مه‌ترسیانه هێرشی ئاسمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستی پێ‌کرد بۆ لێدانی توندڕه‌وانی داعش.
ئاله‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا هاوپه‌یمانه گرنگه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌نواند و نه‌چوو به ده‌نگ کورده‌وه له ده‌مێکدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ستایشی ڕۆڵی ئێرانی کرد.
هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌کراوی ئانکه‌ره به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ کورددا له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
ده‌نگۆ زۆرن له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان داعش و تورکیادا، به‌ڵام ئایا به‌ڵگه‌ی کۆنکریتی هه‌ن؟
ئایا پێویست به پێداچوونه‌وه هه‌یه به په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و تورکیا؟
میوانی به‌رنامه:
عه‌لی که‌ریمی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌کرێت، له‌وانه ده‌گوترێت هه‌ڵوێستێکی چاوه‌ڕوانکراوبووه؟ هه‌ندێکیش ده‌ڵێن نا چاوه‌ڕوانکراو نه‌بوو، به‌شێکی تریان بیانوویان به نمونه ده‌هێنایه‌وه.
به‌گشتیش ڕوانینێکی وه‌ها له ئارادا بوو که تورکیا هه‌ر هیچ نه‌بێت له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی هه‌نگاوێک هه‌ر ده‌نێت.
سه‌رچاوه‌کان له‌ناو تورکیاوه ده‌ڵێن به بارمته‌گرتنی وه‌ک ده‌گوترێت 49 دیپلۆماتی تورکیا له لایه‌ن داعشه‌وه له مانگی شه‌شه‌وه وه‌های کردووه ئانکه‌ره دوودڵیه‌ک بنوێنێت له‌وه‌ی ببێته به‌شێک له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی داعش.
تورکیا به‌شداری له وتووێژه‌کانی پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییدا کردووه به‌ڵام نه‌بوو به به‌شێک له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی بۆ لێدان و له‌ناوبردنی داعش پێکده‌هێنرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندایه":