پـۆلیسی ئوسترالیا هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌وره‌ی له نێو وڵاته‌که‌یدا ئه‌نجامداوه و تیایدا 15 که‌سی گومانباری ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی هه‌وڵی سه‌ربڕینی خه‌ڵکی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داعش. به‌ڵام به‌ر له کۆتایی ڕۆژ 9 که‌سی لێ ئازادکردوون.
تۆنی ئابۆت سه‌رۆک وه‌زیری ئوسترالیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بێ وێنه‌یه له مێژووی وڵاته‌که‌ی به به‌شـداری 800 پـۆلیسی فیدراڵی و ویلایه‌ت له هه‌ردوو شـاری سدنی و بریسبان ئه‌نجامدرابوو.
کاربه‌ده‌سـتانی ئوسترالیا ده‌ڵێن زانیاریان پـێگه‌یشتووه که‌وا که‌سانی سه‌ر به داعش له وڵاته‌که‌یاندا به نیازبوون کاری توندوتیژی ئه‌نجام بده‌ن، له‌وانه که‌سێـکی ئوسترالی بگرن سه‌رببڕن و به ڤیدیۆ دیمه‌نه‌که‌ی بگرن و بڵاوی بکه‌نه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئوسترالیا داعش به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆی به تایبه‌تی و جیهان به گشـتی داده‌نێت. به‌پـێی زانیاریـیه‌کان مه‌زه‌نده ده‌کرێت نزیکه‌ی 60 که‌سی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئوسترالی له عێراق و سوریا شه‌ڕ بۆ داعش و به‌ره‌ی نوسره بکه‌ن. هه‌روه‌ها 15 ی دیکه‌یان له شه‌ڕه‌کانی ئه‌و دوو گرووپه کوژراون، له نێویاندا 2 گه‌نج که ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژیـیان ئه‌نجام دابوو.
حکومه‌تی ئوسترالیا له‌و بڕوایه‌دایه نزیکه‌ی 100 که‌س له ناو ئوسـترالیا کار بۆ پـشـتیوانیکردنی گرووپه توندڕه‌وه‌کان ده‌که‌ن به ڕێگه‌ی په‌یداکردنی که‌سانی شهڕهکهر و خۆکوژ بۆیان و ڕه‌وانه‌کردنی پاره و که‌لوپه‌ل.