بڕیاره ڕۆژی 5شه‌ممه جارێکی تر ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق کۆببنه‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیده‌کانی هه‌ردوو پۆستی وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ناوخۆش.
له له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا په‌رله‌مان نه‌یتوانی ئه‌م پۆستانه بۆ کاندیده‌کانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ناویانی دابوو یه‌کلابکاته‌وه.
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت حه‌یده‌ر عه‌بادی له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی کاندیدی تری هه‌یه بۆ هه‌ردوو پۆسته‌که به‌ڵام سه‌رۆکی په‌رله‌مان داوای لێکرد تا دانیشتنه‌که و ده‌نگدانیش دوابخرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌به‌رده‌م گرفتێکی گه‌وره‌دایه، ناتوانێت ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و هه‌موو ناکۆکیانه بکات ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که له نێوان خۆیاندا ڕێکنه‌که‌ون و به‌تایبه‌تیش وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو ناکۆکیه‌کانی نێوان عه‌بادی و ڕێکخراوی به‌دردا کۆتایی نه‌یه‌ت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: