وه‌زاره‌تی به‌رگری چیک ده‌ڵێت گرێبه‌سـتێـکی له‌گه‌ڵ عێراق مورکردووه بۆ ڕاهێنانی 31 فڕۆکه‌وانی هه‌لیکۆپـته‌ر بۆ هێزی ئاسـمانی عێراق.
وه‌زاره‌ته‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ڕاهێنانه‌که له شـاری پاردوبیتسه‌ی وڵاته‌که‌ی ئه‌نجامده‌درێت و 12 مانگ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره له سه‌ره‌تای سـاڵی داهاتووه‌وه ده‌سـتپـێبکات.
هه‌روه‌ها ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر فرۆشـتنی 15 فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری L-159 به عێراق له‌گه‌ڵ پـێدانی 500 تۆن ته‌قه‌مه‌نی به هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه. بڕیاره پـێـنجشه‌ممه ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کان ڕه‌وانه بکرێن.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت هه‌فته‌ی داهاتووش وه‌زیری ناوخۆی چیک ورده‌کاری به‌رنامه‌یه‌کی وڵاته‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی پـۆلیسی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له لایه‌ن ڕاهێنه‌رانی چیـکیـیه‌وه.