هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان و سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقیش ده‌ڵێن له‌وبڕوایه‌دان به‌بێ پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌ڕی داعش له عێراقدا ناکرێت.
دکتۆر ئه‌رده‌ڵان مه‌حمود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێکه له فاکته‌ره گرنگه‌کانی له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا و ڕۆڵی خۆیشی هه‌یه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت مه‌رج نییه پشت به وڵاتی ئێران ببه‌سترێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌ڵکو گه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵماندا بن ئه‌وا پێویستمان به وڵاتێکی وه‌ک ئێران نابێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئه‌رده‌ڵان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌ر به‌شداریه‌کی ئێران له شه‌ڕی دژی داعشدا ئه‌وا سیمای شه‌ڕه‌که ده‌گۆڕدرێت بۆ شه‌ڕی سیاسی و شه‌ڕی ئاینزایی و ده‌شڵێت نامانه‌وێت شه‌ڕی عێراق ببێته شه‌ڕێکی ئاینزایی به‌ڵکو ده‌خوازین به یارمه‌تی دۆسته‌کانمان ئه‌و شه‌ڕه ببه‌ینه‌وه و ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش بچێته ناو لیستی ڕه‌شه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: