به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما دۆسێی خۆی ئاماده‌کردووه بۆ کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکریی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له لێدوانه‌که‌یدا له‌به‌رده‌م کۆمیته‌ی له‌شکریی سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا گوتوویه‌تی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراون بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کی ڕوون و ئاشکرا بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیشی.
ژه‌نه‌راڵ مارتن دیمسی سه‌رکرده‌ی ستونه له‌شکریه‌کانی ئه‌مریکا به کۆمیته‌ی له‌شکریی کۆنگرێسی گوتووه ئه‌گه‌ر پێویست به هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا ده‌کات له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازیه عێراقیه‌کاندا ئه‌وا ئه‌و داوایه له سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات.
سه‌رکرده‌ی ستونه له‌شکریه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و خاڵه‌ی بڕوام وابێت پێویست ده‌کات ڕاوێژکاره‌کانمان له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراقدا بن بۆ هێرشکردنه سه‌ر هه‌ندێک له ئامانج و نیشانه دیاریکراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌وا پێشنیازی ده‌که‌م بۆ سه‌رۆک ئۆباما.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆ 3شه‌ممه‌ی کۆنگرێسدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکاش گوتویه‌تی زیاتر له 40 وڵات خواستی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ به‌شداریکردن له هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها زیاتر له 30 وڵاتیش ئاماژه‌یان به ئاماده‌یی خۆیان کردووه بۆ پشتیوانی له‌شکریی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: