پارێزگاری دهۆک فه‌رهاد ئه‌تروشی له میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا داوا له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات چاره‌سه‌ری قه‌یرانی په‌نابه‌ران به جێ به جێ کردنی سێ مه‌سه‌له ده‌ست پێده‌کات که گرنگترینیان دابێن کردنی په‌ناگه، خواردن و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییه. ئه‌و هوشداری ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌م پێداویستییانه نه‌گه‌نه ئاواره‌کانی دهۆک ده‌بێت پێشبینی هه‌ر شتێک بکرێت له‌وانه بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه(له ناو ئاواره‌کان و له ناو خه‌ڵکی دهۆک) که قوربانی زۆری لێده‌که‌وێته‌وه.
پارێزگاری دهۆک ده‌شڵێت ڕۆژانه ده‌بێت خواردن بۆ 600،000 په‌نابه‌ر دابین بکرێت. ئه‌و گوتیشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان "فه‌شه‌لی" هێناوه له یارمه‌تی دانی ئاواره‌کان و ئه‌رکی ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌ڵگای جیهانییه به ته‌نگ ئاواره‌کان بێن چونکه پارێزگاکه‌ی میزانییه‌ی زه‌به‌لاحی ده‌به‌رده‌ست دانیه بتوانێت یارمه‌تی ئاواره‌کان بدات.