ڕێـکخراوی کۆچبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت زیاتر له 700 که‌س که له ئه‌فریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت به ئامانجی ئه‌وه‌ی به ئه‌وروپا بگه‌ن، پێده‌چێت له ئاکامی نوقومبوونی دوو که‌شتی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌سـتدابێت.
کریستیان بێرثیۆم گوته‌بێژی ڕێـکخراوه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت ئه‌وانه‌ی له یه‌کێـک له‌و دوو که‌شتیـیه ڕزگاریان بووه ده‌ڵێن قاچاخچیـیه‌کان له ناوه‌ڕاستی ده‌ریاکه زۆریان لێکردوون بچنه نێو که‌شتیـیه‌کی دیکه‌وه و ئه‌مانیش ڕه‌تیانکردووه‌ته‌وه و له ئاکامدا پـێـکدادان له نێوانیاندا دروسـتبووه و سه‌ر ئه‌نجام قاچاخچیـیه‌کان زیانیان به که‌شتیـیه‌که گه‌یاندووه و نوقمی ئاویان کردووه.
گوتیشی ئه‌و که‌شـتیـیه نزیکه‌ی 500 که‌سی له‌سه‌ر بووه و زۆربه‌یان فه‌ڵه‌سـتینی و میسری و سودانی بوون که ویستوویانه به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕۆن. ئاژانسه‌کان ده‌ڵێن ته‌نها 9 که‌سیان ڕزگاریان بووه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان که‌شـتیـیه‌که له 6 ی مانگی نۆ له به‌نده‌ری ده‌میاتی میسره‌وه ده‌رچووه و له 10 ی مانگی نۆی له به‌رامبه‌ر که‌ناره‌کانی ماڵتا تێـکشکاوه.
پاش ئه‌م ڕووداوه به چوار ڕۆژ که‌شتیـیه‌کی دیکه‌ی پـڕ کۆچبه‌ر له نزیک که‌ناره‌کانی لیبیا ئه‌ویش نوقمی ئاوبوو. ده‌ڵێن له‌و که‌شـتیـیه‌ش 250 که‌سی تێدابووه و ته‌نها 26 که‌سیان ڕزگاریان بووه.
به قوربانیانی ئه‌م دوو ڕووداوه، ژماره‌ی ئه‌و کۆچبه‌ره نایاسایـیانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا له‌و ڕێگه‌یه‌دا گیانیان له ده‌سـتداوه ده‌گاته نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌س.