ئوسترالیا په‌یمانی یارمه‌تی له‌شکری داوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وی توندره‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌ک به‌رسڤێک بۆ داوای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
تۆنی ئابت سه‌رۆک وه‌زیری ئوسترالیا ده‌ڵێت حکومه‌ت بڕیاری داوه هێزێکی له‌شکریی ئاماده بکات و بنێردرێت بۆ میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب و ده‌شڵێت هێزێکی سه‌ربازی که ئاماده‌ی بڕیاری نوێی تر بێت و به‌شدار بێت له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کانی ناو عێراقدا.
هاوکاتی هه‌روادێ و زۆربوونی ژماره‌ی وڵاتان له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی پێک ده‌هێنرێت بۆ له ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، دێڤد کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی کردووه له‌سه‌ر کوژرانی کارمه‌ندێکی کۆمه‌ککردنی به‌ریتانی به ده‌ستی تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڤیدیۆیه‌کیان بڵاو کردووه‌ته‌وه تیایدا سه‌ربڕینی دێڤد هاینز نیشان ده‌دات. دێڤد ساڵی پار له سوریا ڕفێندرا.