سه‌رۆک ئۆباما له وتاره ڕادیۆییه هه‌فتانه‌ییه‌که‌یدا جارێکی تریش ستراتیژیه‌تی به‌رفراوانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای دووباره کرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێکشکاندنی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
سه‌رۆک ئۆباما جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هه‌ر که‌س و ڵایه‌نێک ببێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وا چیی دی ناتوانێت شوێنێک بۆ داڵده‌دانی خۆی ببینێته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو واز له تێرۆریستان بهێنرێت ئه‌وا ده‌شێت ببنه مایه‌ی هه‌روادێ و زیادبوونی مه‌ترسیه‌کان بۆ ئه‌ودیوو سنوره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریکاش ده‌گرێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی کۆشکی سپی ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و شيڕه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده و ڕێکخراوه هاوسۆزه‌کانی ئه‌لقاعیده‌دا هه‌یبووه.
سه‌رۆک ئۆباما زیاد له جارێک ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به شێرپه‌نجه ناودێر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: