شیکاری سیاسی سه‌عید ڤه‌رۆژ وڵاتانی ناوچه پێیان ناوخۆشه ڕۆژئاوا به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به هاوپه‌یمانیه‌تی نوێ خۆ ده هه‌رێمه‌که وه‌ربدات.
به‌ڕیز ڤه‌رۆژ که هه‌روه‌ها سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "بیر" –ه له دیاربه‌کر ده‌ڵێت بێگومان وڵاتانی ناوچه به تورکیاوه پێیان ناوخۆشه ڕۆژئاوا به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به هاوپه‌یمانیه‌تی نوێ خۆ ده هه‌رێمه‌که وه‌ربدات و به گشتی تورکیا،ئێران و سوریا دروستبونی هاوپه‌یمانیه‌تی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکایان پێخۆش نیه.
ئه‌و ده‌ڵێت داوا له تورکیا کراوه سنوره‌کانی له جیهادییه‌کان بگرێت. سه‌باره‌ت به دوودڵی تورکیا بۆ به‌شداری له ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه، ڤه‌رۆژ ده‌ڵێت تورکیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆی به‌وه به‌سته‌وه که ژماره‌یه‌ک دیپلۆماتی له موسڵ ده‌ده‌ست داعش دان و تورکیا ئه‌وه‌ی کردۆته ئه‌گه‌رێکی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وی له‌دژی داعش نه‌بێت.