وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له‌هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانی پشتگیری ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ناوچه‌که وه‌ک ئۆردن، عێراق، میسر و پاشایه‌تی سه‌عودیه مسۆگه‌ر بکات بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی فه‌راوانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌شه‌ر به‌دژی داعش له عێڕاق و له سوریا. ئه‌مه‌ریکا گوتویه‌تی سوریا‌و ئێران به‌شێک له‌و هاوپهیمانیێتیه نابن. پرسیار ئه‌وه‌یه باشه به بێ ئێران و سوریا ئه‌م به‌ره‌یه سه‌رکه‌وتو ده‌بێت؟ ده‌توانن ببن به ئاسته‌نگ؟
شێکاری سیاسی جه‌عفه‌ر حامیدی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریکا دره‌نگ هاته مه‌یدان به‌ڵام کارێکی باشه به کرده‌وه هاتۆته مه‌یدان بۆ لێدانی ڕێکخراوێکی تێڕۆریستی وه‌ک داعش. ئه‌و له‌و باوه‌ره‌دایه دوو وڵات له ناوچه‌که گرفتن له‌شه‌ڕ به‌دژی داعش- یه‌که‌م سوریایه که به‌رپرسیاره له پێکهێنانی ئه‌و گێژاوهیهی سێ چوار ساڵه پێکهاتووه و به‌رهه‌مه‌که‌شی وجودی داعش-ه له ناوچه‌که و دوهه‌م- وڵاتی ئێرانه که ئه‌م دوو ولاته به وته‌ی ئه‌مه‌ریکا ناتوانن به‌شداری بکه‌ن که به‌لای من ئه‌وه شتێکی باشه چونکه ئێران کێشه‌ی ناو‌کی و کێشه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تر هه‌یه و له‌سه‌ر ده‌ستی (رژێمی )سوریا خه‌ڵکێکی زۆر کوژراون.
حامیدی ده‌ڵێت نابێت ڕۆڵی گرنگی کورده‌کان له بێر بکرێت،"
"کوردستانی باشور یه‌که‌مین ناوچه‌یه که به گاریگه‌رترین شێوه به رامبه‌ر به داعش راوه‌ستاوه و پاشه‌کشه‌ی پێ ده‌کات."