جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت پێشوازیه‌کی گه‌رم له ستراتیژیه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کرێت له عێراقدا و به پشتیوانێکی گه‌وره ناودێری ده‌کات بۆ خه‌ڵکی عێراق و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانیش.
هوشیار زێباری ده‌ڵێت ئه‌م ستراتیژیه‌ته نوێیه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆته ستراتیژیه‌تێکی جیهانی و هاوپه‌یمانێتیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به دوای خۆیدا هێناوه بۆ پشتگیری‌کردن له‌م ستراتیژیه‌ته و ده‌شڵێت ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هه‌بوونی حکومه‌تێکی نوێی عێراقیدا بووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوبه‌شی نیشتیمانی هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کات له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا یارمه‌تی و کۆمه‌که‌کانی ئه‌مریکا بۆ عێراق زیاتر ببن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا شه‌ڕی تێرۆریستانی داعش ده‌بێته مایه‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان؟ جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌نگاوێکی گرنگ و پێویستیه‌کی مێژووییه که هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له نێوان هه‌ردوولادا و هه‌روه‌هاش کێشه‌کانی پێشتریش چاره‌سه‌ر بکرێن و ده‌شڵێت ئێستا ده‌رفه‌تێک هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی له سه‌روه‌ختی مالیکیدا کراون.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: