له کاتێکدا وه‌رزی پایز نزیک ده‌بێته‌وه‌و سه‌رما ده‌ستپێده‌کات هێشتا هیچ چاره‌سه‌رێک بۆ په‌نابه‌ره‌کانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له دهۆک نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
باڵه‌خانه‌یه‌کی چوار نهۆمی له ڕۆژئاوای پارێزگای دهۆک که هێشتا ته‌واو نه‌بووه بووه‌ته جێگای 36 خێزانی ئاواره که نزیکه‌ی 300 که‌س ده‌بن. ئه‌و باڵه‌خانه‌یه ته‌نها یه‌ک ته‌والێت و یه‌ک حه‌مامی تێدایه. خه‌ڵکه‌که له ڕه‌وشێکی زۆر ناهه‌موار دان.
ه‌یامنێرمان سه‌لام باڵایی له‌و باره‌یه‌وه ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه‌و چه‌ند وێنه‌یه‌کی ناردووه.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که