سیناتۆر کارڵ لیڤن که سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانه له کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ناردنی چه‌ک بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه له‌و شه‌ڕه‌ی له دژی داعش به‌رپابووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق و ئۆکرانیا، کارڵ لیڤن ئاماژه‌ی به سه‌رکه‌وتنی هێزه کوردیـیه‌کان له عێراق و سوریا کرد و گوتی جێی خۆیه‌تی به هه‌مان شێوه‌ش یارمه‌تی له‌شـکری ئۆکرانیا بدرێت که ئه‌وانیش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رگری له خۆیان بکه‌ن له دژی جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا.
هه‌روه‌ها ئه‌م سیناتۆره گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا باسی له‌وه‌ش کرد که له ئێسـتادا هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه له‌م شه‌ڕه نوێـیه‌یاندا ڕاهاتوون که له دژی دوژمنێـکی دڕنده‌ی وه‌ک داعشه.
جێی ئاماژه‌یه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو کارڵ لیڤن سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێم و نوێنه‌رانی ڕێـکخراوه سیڤیلیـیه‌کان کۆبووه‌وه.