Accessibility links

ڤیدیۆیه‌ک: ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ستیڤن سۆتلۆف سه‌رده‌بڕدرێت


ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا نیشـان ده‌درێت که‌سێـک له‌ لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ سه‌رده‌بڕدرێت، ده‌ڵێن ستیڤن سۆتلۆف ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌سـتگیرکراوه‌، به‌ڵام هێشـتا ڤیدیۆکه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگا به‌رپـرسـه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ پـشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ڤیدیۆکه‌دا داعش هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی به‌ریتانیـیه‌ک ده‌کات به‌ ناوی ده‌یڤد هێنس.

له‌ یه‌که‌م کاردانه‌وه‌، کۆشـکی سـپی ڕایگه‌یاند هێشـتا له‌ ڕاستی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ یه‌کلا نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌وه‌تای مانگی هه‌شتی سـاڵی 2013 وه‌ ستیڤن سۆتلۆف له‌ سوریا بێ سه‌روشوێن بووه‌، هه‌تا له‌ ڤیدیۆی سه‌ربڕینی ڕۆژنامه‌وان جێمس فولی ده‌رکه‌وت. ستیڤن وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێـکی سه‌ربه‌خۆ بابه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌ی تایمز و گۆڤاری فۆرن پـۆڵسی ئاماده‌ده‌کرد.

XS
SM
MD
LG