شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌پێی پڕۆژه‌یه‌که له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به‌ڵگه‌ش بۆ ڕوانینه‌که‌یان ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته له به‌شێکی عێراق و به‌شێکی سوریادا.
هاوکات که‌میش نین ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان ده‌که‌ن و وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌و سنورانه‌ی به‌پێی په‌یماننامه‌ی سایکس پیکۆ دیارکراون ڕوو له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ن.
پرسیار ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له کوێی گۆڕانکاری هاوکێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه؟
هێمن سه‌یدی، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت پڕۆژه‌ی به ده‌وڵه‌ت بوونی کورد و هه‌روه‌هاش پڕۆژه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش داعش له دوو ڕوانگه‌ی جیاوازی هه‌م سیاسی و هه‌میش مرۆڤانه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سنوره‌کانی پێشتری ناوچه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت پێی وایه هاتنه ئارای مه‌ترسیه‌کانی داعش بۆسه‌ر کورد و به‌تایبه‌تیش ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا ده‌یکات ده‌شێت له کورتخایه‌ندا کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانه‌وه بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ڵام وه‌ک جه‌ختی لێده‌کاته‌وه له درێژخایه‌ندا زیاتر هانده‌ری کورد ده‌بێت تا به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بڕوات.
به‌ڕێز سه‌یدی ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) له عێراقدا پشتیوانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی له‌گه‌ڵه و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی هاوبه‌ش له نێوان کورد له لایه‌ک و عه‌ره‌بی سوننه و عه‌ره‌بی شیعه له لایه‌کی تردا نه‌مێنێت ( وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به ناکۆکیه‌کانی کورد و شیعه‌کان)، وه ده‌شڵێت داعش بووه مایه‌ی پڕ چه‌ک کردنی کورد به چه‌کی پێشکه‌وتووی قورس و هه‌روه‌هاش هاتنه ده‌نگی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاوکاتی نزیک بوونه‌وه‌ی توندڕه‌وانی داعش له هه‌ولێر، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌کرێت وه‌ک ئاماژه‌ی ئه‌رێنی به ئاڕاسته‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا لێیان بڕوانرێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدی، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: