فڕۆکه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌ی ئوسترالی و فه‌ڕه‌نسی و به‌ریتانی کۆمه‌کی مرۆیی‌یان گه‌یانده شـارۆچکه‌ی ئامرلی له عێراق که له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه گه‌مارۆدراوه.
ئه‌دمێراڵ جۆن کیربی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی یارمه‌تیـیه‌کان بۆردومانی شوێنه‌کانی داعش له نزیک ئامرلی کراون.
ئه‌دمێراڵ کیربی گوتیشی گه‌یاندنی ئه‌م کۆمه‌کانه بۆ ئه‌و هه‌زاران تورکمانه شیعه‌یه‌ی ئه‌و شـارۆچکه‌یه له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق بووه و هه‌روه‌ها به ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشـتی (سه‌رۆک ئۆباما) کراوه.