دادگایه‌کی میسر سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی دا به‌سه‌ر محه‌مه‌د به‌دیع ڕێبه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمینی وڵاته‌که‌ی، له‌گه‌ڵ 7 که‌سی دیکه‌ی به تاوانی ئاژاوه‌نانه‌وه و کوشـتن و کاری تێکده‌رانه.
که‌یسه‌که له هاوینی سـاڵی ڕابردوه‌وه دژی ئه‌م هه‌شت که‌سایه‌تیـیه‌ی ئیخوان تۆمارکرا، پاش توندوتیژیـیه‌کانی ڕوویاندا له‌سه‌ر لابردنی محه‌مه‌د مورسی له پـۆسـتی سه‌رۆکی وڵات. له‌و توندوتیژیـیانه 10 که‌س کوژران و 20 که‌سی دیکه برینداربوون.
دادگاکه که محه‌مه‌د ناجی شه‌حاته سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد، هه‌روه‌ها سزای له‌سێداره‌دانی بۆ 6 که‌سی دیکه‌ی ئیخوانه‌کان ده‌رکرد که هێشـتا ده‌سـتگیر نه‌کراون. به‌ڵام به‌پـێی یاسای میسر جارێـکی دیکه دادگایی ده‌کرێنه‌وه ئه‌گه‌ربێت و ده‌سـتگیربکرێن.
داواکاری گشـتی ئه‌م که‌سانه‌ی تاوانبارکرد به‌وه‌ی له چه‌ند گردبوونه‌وه و خۆپـیشـاندانێـکی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی ئیستیقامه له شـاری جیزه‌ی نزیک قاهیره هه‌ستاون به به‌کارهێنانی هێز و هه‌ڵگرتنی چه‌ک و تێـکدانی موڵکی گشتی و ئاگربه‌ردانه دوو شوێنی هێزه‌کانی ئاسایش و تۆقاندنی خه‌ڵـکی.
محه‌مه‌د به‌دیع له دوو که‌یسی دیکه‌ش حوکمدراوه، له یه‌کێـکیان سزای له‌سیداره‌دانی بۆ دراوه و له‌وێ دیکه‌یان زیندانی هه‌تاهه‌تایی، به‌ڵام ده‌توانێت داوای پـیاداچوونه‌وه به‌و دوو بڕیاره‌دا بکات.