کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌نابه‌ران ده‌ڵێت له ماوه‌ی سێ سـاڵ و نیو‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا 3 ملیۆن سوری ئاواره‌بوون و وڵاته‌که‌یان جێهێشـتووه.
کۆمسیۆنه‌که ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی یه‌ک ملیۆنیان هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا په‌نایان بۆ وڵاتانی دیکه بردووه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات زیاتر له 6.5 ملیۆن که‌سیش له ناو سوریا ئاواره‌بوون.
پاشـان کۆمسیۆنه‌که سه‌رزه‌نشتی ئه‌و ڕه‌وشه خراپه‌ی خه‌ڵکی سوریای کرد و گوتی به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌کوژرێن و له هه‌ندێـک ناوچه گه‌مارۆ دراون و برسی کراون. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زیادبوونی کاره دڕنده‌کانی داعش هێنده‌ی دیکه ئاواره‌بوونی خه‌ڵـکی زیادیکردووه.
به‌پـێی دوا ئاماره‌کانیش له‌وه‌تای مانگی سێی سـاڵی 2011 زیاتر 190 هه‌زار که‌س له سوریا کوژراون.