سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌رکی هه‌ره سه‌ره‌کیی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه له عێراق.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی خۆیی له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا داوه، چه‌ند خوله‌کێک به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتیمانیدا که تایبه‌ته به قه‌یرانه‌کان له عێراق و سوریا.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له هێرشه ئاسمانیه‌کانی خۆی له عێراق بۆسه‌ر نیشان و ئامانجه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌شڵێت ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی تا ئێستا کراون بوونه‌ته مایه‌ی تێکشکاندنی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی له‌شکریی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا بۆ په‌یامنێران سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه کرد، بێ له‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی له عێراق ده‌کرێنه سه‌ر داعش هێشتا ستراتیژیه‌تێکی نییه بۆ سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌یه که ده‌کران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌شێت هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر توندڕه‌وانی داعش له سوریادا به‌م زووانه بێت.
به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شوێنی داڵده‌دانیان بۆ خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه له سوریادا و هه‌روه‌هاش هێزه سه‌ربازیه‌کانی سوریا ناتوانن بچنه ئه‌و ناوچانه‌وه که له ژێر کۆنترۆڵی داعشدان.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت پێویسته وڵاتانی تری ناوچه‌که پشتیوانیان بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕابگرن و بشزانن ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێناوینه‌ته ئاراوه چین.
سه‌رۆک ئۆباما له هه‌فته‌ی ڕابردوودا فرمانی دا به چاودێریکردنی ئاسمانی به‌سه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه له سوریادا.
سوریا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له یارمه‌تیه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ده‌کات بۆ شه‌ڕی دژی توندڕه‌وان به‌ڵام ده‌شڵێت ته‌نها به‌و مه‌رجه‌ی به ڕێکخستن بێت له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا.
حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت هێرشی تاک لایه‌نه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یانی پێشێلکردنی سنوری ئاسمانی سوریا و ده‌شێت ببێته هۆکارێک بۆ ته‌قه‌کردن له فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا و خستنه خواره‌وه‌یان.
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریادا ناکه‌ن و ده‌شڵێن به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌سه‌ڵاتی ڕێبه‌رایه‌تیکردنی نه‌ماوه.