توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ر ته‌نها مه‌ترسی نین بۆسه‌ر باری ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکو وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن مه‌ترسیشن بۆسه‌ر به‌ره‌وپێشچونه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی.
داعش کۆمه‌ڵێک مه‌ترسی هێناوه‌ته ئاراوه بۆ سه‌ر ته‌واوی پرۆسه‌ی دیموکراسی، بۆسه‌ر ئازادیه‌کانی تاکه که‌س و به تایبه‌تی خانمان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌گوترێت درک کردن به‌م مه‌ترسیانه ده‌شێت وه‌ک فاکته‌رێک لێی بڕوانرێت بۆ لێک‌نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه ناکۆکه عێراقیه‌کان، به‌ڵام ئایا بۆ لایه‌نه ناته‌باکانی کوردستانیش هه‌مان نزیک بوونه‌وه دێنێته ئاراوه یان نا؟
دلێر عه‌بدولخالق، چالاکوانی سیڤیلی ده‌ڵێت بێگومان هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه له جێی خۆیدان به شێوه‌یه‌ک سه‌رجه‌م مێژوو و ته‌واوی ده‌ستکه‌وته‌کانیش ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه به شێوه‌یه‌ک ده‌بێت له سه‌ر ئاستی کوردستاندا بیری لێبکرێته‌وه و لایه‌نه سیاسیه‌کانیش و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش پێویسته شیمانه‌ی خۆی هه‌بێت بۆ ئه‌م ڕه‌وشه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدولخالق ئاماژه‌ش به به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌کات له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا وه‌ک ده‌ڵێت مه‌به‌ست له کۆمه‌ڵگا پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی و هێزه سیاسیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگایه و ده‌شڵێت پێویسته ئه‌رکه هه‌نوکه‌ییه‌کان دیاربکرێن بۆ هه‌ر یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: