Accessibility links

ئێران ده‌زگایه‌کی گۆڕینی یۆرانیۆم داده‌مه‌زرێنێت


ئاژانسی ده‌نوباسی فه‌رمی ئیران ڕاده‌گه‌ینێت وڵاته‌که‌ سازگه‌یه‌کی نوێی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ کرده‌وه‌ بۆ گۆڕینی یۆرانیۆم به‌ ماده‌یه‌کی تر که‌ ناشێت بۆ دروستکردنی مۆمبی ناوکی به‌کاربهێنرێت. ئه‌مه‌ش به‌شێکی سه‌ره‌تاییه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ناوکی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهاندا.

له‌و ڕاپۆرته‌ی ئیرنا دا له‌ زاری عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحیی سه‌رۆکی ئاژانسی ناوکی ئێڕانه‌وه‌ ڕاگه‌ێندراوه‌ ئه‌و سازگه‌یه‌ یۆرانیۆمی hexafluoride، که‌ ده‌شێ بۆ سوته‌مه‌نی و دروستکردی چه‌کی ناوکیش به‌کار بێت ده‌گۆڕێت بۆ یۆرانیۆم dioxide که‌ ته‌نها بۆ ڕیاکتۆری ناوکی به‌کار دێت.

ساڵحی ده‌ڵێت پرۆسه‌که‌ ده‌ستیپێکردووه‌ و ئێمه‌ به‌ڵێنه‌که‌ی خۆمان به‌جێگه‌یاندووه‌.

ئه‌و سازگه‌یه‌ له‌ شاری ئه‌سفه‌هانی ناوه‌ڕاستی ئێرانه‌.

XS
SM
MD
LG