حکومه‌تی ئۆکرانیا ڕووسیا به پیاده‌کردنی ڕه‌فتاری داگیرکردنی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر سنوری خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا تاوانبارده‌کات به‌وه‌ی که کاروانێکی کۆمه‌کی ڕووسی به بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی له ده‌سه‌ڵتدارانی ئۆکرانیا چووه‌ته نێو ئه‌و وڵاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆکرانیا ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م لێدوانه‌ی بڵاوکرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی کاروانێکی 200 ئۆتۆمبیلی ده‌ستی به جوڵه کرد، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای چه‌ندان ڕۆژ له چاوه‌ڕوانیکردنی له‌سه‌ر سنووری ئۆکرانیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆکرانیا باری ئۆتۆمبیله‌کانی ئه‌و کاروانه مرۆییه بپشکنن.
هاوکات مۆسکۆ ڕۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند که ئه‌وان له چاواڕوانکردن بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حکومه‌تی کیێڤ بێزاربوون، هه‌تا ڕێگه بده‌ن کاروانه‌که به ڕ‌ێ بکه‌وێت. ڕاپۆرته‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که به ده‌یان ئۆتۆمبیلی باری کۆمه‌کی ڕووسیا ڕۆژی هه‌ینی سنووری ئۆکرانیایان به‌زاند و به باری خۆراک و ئاوی خاوێن و جه‌نه‌ره‌یته‌ر و هه‌روه‌ها توره‌که‌ی خه‌وتن چونه‌ته نێو ئۆکرانیاوه.
رێکخراوی خاچی سوری نێونه‌ته‌وه‌یی گوتویه‌تی ئه‌وان یاوه‌ری ئه‌م کاراوانه مرۆییه‌ی ڕووسیا بۆ نێو ئۆکرانیا ناکه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانیان هیچ زامنێکی پاراستنی ژیانیان بۆ ساز نه‌کراوه. هاوکات له به‌یانامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که پشوویان به‌رامبه‌ر هه‌موو پاساو بیانوه‌کان بۆ دواخستنی کاروانه‌که هه‌تا ڕێگه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی بۆ نێو ئۆکرانیای پێبدرێت نه‌ما، هه‌ربۆیه کاروانه مرۆییه‌که به‌ره‌و شاری لوهانسک‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیای ژێر کۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداوانی جوداخوازان به‌ڕێکه‌وت .