سه‌رۆک باراک ئۆبامای دیموکرات کۆتایی به شه‌ڕی عێراق هێنا و ئێسـتا به نیازه له‌گه‌ڵ کۆتایی ئه‌مسـاڵ کۆتایی به شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان بهێنێت و هێزه‌کانیش بکشێنێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مه‌ش وه‌کو سیاسیه‌تێـکی نه‌رم به‌رامبه‌ر جیهان، به‌ڵام دوای هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، ئه‌مه‌ریکا کاردانه‌وه‌ی هه‌بوو و به فڕۆکه هێرشی کرده سه‌ر داعش و له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاردانه‌وه‌یه چه‌کدارانی داعش ڕۆژنامه‌وانێـکی ئه‌مه‌ریکایـیان کوشت.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر کوشتی ڕۆژنامه‌وان جێمس فۆڵی، خالید فه‌تاح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی کرد له‌گه‌ڵ محییه‌دین پاڵانی چالاکوان و شاره‌زای کاروباری ئێران.