ئه‌و ڕه‌وشه‌ی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هێناویانه‌ته ئاراوه گه‌لێک پرسیاریان به دوای خۆیدا هێناوه، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی زۆرێک له وڵاتان.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) چ به‌رنامه‌یه‌کی هه‌یه بۆ مه‌ودای درێژ؟ ئایا ده‌توانێت درێژه به‌و ڕه‌فتارانه‌ی خۆی بدات که به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی بێ‌تاوان ئه‌نجامی ده‌دات؟
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه داعس تا ماوه‌یه‌کی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دڕندایه‌تیه‌کانی خۆی و ده‌شێت له کاتی تێکشکاندنی زیاتریدا ئاستی دڕندایه‌تیه‌کانی زیاتر بن، هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر چاوه‌ڕوانیه‌ک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی داعش ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی بێت ئه‌وا چاوه‌ڕوانیه‌کی خه‌یاڵیه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز چۆمانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات دیارده‌ی داعش بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ململانێکانه له ناوچه‌که‌دا و هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ش نییه که په‌یوه‌ندی به قه‌یرانی ئاینزایی عێراقه‌وه هه‌بێت به‌ڵکو وه‌ک ده‌ڵێت وڵاتی تورکیا له سه‌ره‌تای دروستبوونی داعشدا پشتیوانی لێده‌کرد و چاوی خۆی لێده‌پۆشی به‌ڵام کاتێک ئامانجی داعش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات ئه‌وجا تورکیا خۆی وه‌ها نیشان ده‌دا که هیچ تاوانێکی نییه له دروستبوونی ئه‌م ڕێکخراوه‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: