کاربه‌ده‌ستێکی ئۆکرانیایی ده‌ڵێت پێنج سه‌رباز کوژراون و 21 سه‌ربازی تریش بریندارن له میانه‌ی ئه‌و پێکدادانانه‌ی له 24 کاژمێری ڕابردوودا له نێوان له‌شکری ئۆکرانیا و جوداییخوازانی سه‌ر به ڕووسیا له ڕۆژهه‌لاتی ولاته‌که ڕوویانداوه.
هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئۆکرانیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشڕه‌وییه‌کی به‌رچاویان هه‌بووه له ناوچه‌کانی سه‌رهه‌ڵداواندا.
وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتدپرێس ده‌ڵێت له‌وه‌تای ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئۆکرانیا ده‌ستیپێکردووه زیاتر له 2000 که‌س کوژراون و له سه‌روو 340 هه‌زار که‌سیش ناچاربوون زێدی خۆیان جێبهێڵن و ئاواره بوون.
ئاندرێ لیشینکۆ، ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوتووه هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی هێشتاش له شه‌ڕدان دژی جوداییخوازان له شارۆچکه‌ی ئیلۆڤایسک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریشیدا، واته ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ی له نزیک شاری دۆنێتسکه‌وه‌یه که له‌ژێر کۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداواندایه.
شه‌ڕی قورسیش له شاری لوهانسک به‌رده‌وام بووه که نزیکه‌ی 12 کیلۆمه‌تر له سنوری ڕووسیاوه دووره و ئه‌م شاره 19 ڕۆژه گه‌مارۆ دراوه.
هاوکات کاربه‌ده‌ستانی ئۆکرانیایی ده‌ڵێن پاسه‌وانه‌کانی سنور ده‌ستیان کردووه به پشکنینی ئه‌و کاروانی کۆمه‌که‌ی ڕووسیا که چه‌ند ڕۆژێکه له‌سه‌ر سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات ڕاگیرابوو و چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ڕێگه‌پێدانیان ده‌کرد تا بچنه ناو ئۆکرانیاوه.
کاربه‌ده‌ستانی سنور ده‌ڵێت ده‌ستیان کردووه به پشکنینی ژماره‌یه‌ک لۆری یان کامیون له‌سه‌رجه‌م ئه‌و 200 بارهه‌ڵگره و هه‌روه‌هاش ده‌ستکراوه به پرۆسه‌ی ڕێگه‌پێدانیان تا بچنه ناو خاکی ئۆکرانیاوه.
هاوکات ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوریش چه‌ند ڕۆژێکه چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی متمانه‌ی ئاسایشی و پاراستنه له لایه‌نه‌کانی قه‌یرانی ئۆکرانیاوه بۆ ئه‌م کاروانی کۆمه‌که‌ی ڕووسیا.