باڵی له‌شـکری حه‌ماس (که‌تائیب ئه‌لقه‌سام) ڕایگه‌یاند له ئاکامی هێرشێـکی ئاسـمانی ئیسرائیل له باشوری که‌رتی غه‌ززه 3 فه‌رمانده‌ی کوژراون.
به‌رپـرسان ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بۆردومانی فڕۆکه‌کانی ئیسرائیل خانویه‌کی چوار نهۆمی له ڕه‌فه‌ح وێرانکردووه و به لایه‌نی که‌م 5 که‌سی دیکه‌ی کوشتووه.
گوته‌بێژێـکی له‌شـکری ئیسرائیل هه‌واڵی کوژرانی 2 له فه‌رمانده‌کانی پـشـتڕاستکرده‌وه و گوتی ئه‌م دوو فه‌رمانده‌یه محه‌مه‌د ئه‌بو شه‌ماله و ڕائید ئه‌لعه‌تار به‌رپـرس بوون له هێرشی گه‌وره‌ی تێرۆرستی له دژی ئیسرائیل، له‌وانه کوشتنی سه‌ربازانی ئیسرائیلی و ڕفاندنی سه‌رباز گلعاد شاڵێت له سـاڵی 2006.
حه‌ماس ده‌ڵێت هه‌روه‌ها محه‌مه‌د به‌رهوم ی فه‌رمانده‌شی کوژراوه، به‌ڵام هێشـتا ته‌رمه‌که‌ی له ژێر داروپه‌ردووی خانوه‌که نه‌هێنراوه‌ته ده‌رێ.
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا پاش کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی گووتویه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی غه‌ززه به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ته‌نها هه‌بوونی متمانه و دڵنیایی بۆ ئارامی و پارێزراوی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی، کۆتایی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریانه دێنێت و ئه‌مه‌ش یانی قسه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی به‌رده‌وامی درێژخایه‌نه.
ئه‌م بۆردومانه به‌شێـک بووه له‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی ئیسرائیل ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کردنیه سه‌ر 20 شوێن له ناوچه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆکێتانه‌ی چه‌کدارانی فه‌ڵه‌سـتینی گرتبویانه ئیسرائیل.