فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی داعش ده‌یکات زۆر زیاتره له هه‌ڕه‌شه‌کانی قاعیده له سـاڵی 2001.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسی، سه‌رۆک ئۆلاند گوتی له به‌رده‌م نیمچه ده‌وڵه‌تێـکی تێرۆرسـتی ناکرێت هه‌روا دابنیشین و قسه بکه‌ین بڵێـین دهسـتێوهردانمان له دژی هه‌بێت یان نا.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا گوتیشی " بۆیه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێسـتا وه‌ها ده‌خوازێت ڕێکبکه‌وین له‌سه‌ر سـتراتیژێـکی جیهانی بۆ شه‌ڕی ئه‌و ڕێـکخراوه که توانایه‌کی دارایی گه‌وره‌ی هه‌یه و هه‌روه‌ها چه‌کی پـێشـکهوتووشی هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاتانی وه‌کو عێراق و سوریا و لوبنان."
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆلاند به‌نیازه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ کۆنگره‌یه‌ک بانگهێشت بکات که تیایدا تیشـک بخرێته سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق و هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش.