ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق هێرشه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یان بۆ سه‌ر شـاری تکریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵـستیـیه‌کی توند بوونه‌وه.
ئاژانسه‌که له زاری ئه‌فسه‌رێـک له ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزه عێراقـیه‌کان بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی ته‌قه‌یه‌کی ئێگجار زۆر له هێزه‌کانیان کراوه و به خومپاره بۆردومانیان کردوون و به قه‌ناس لێـیان داون، بۆیه له نیوه‌ڕۆوه هێرشه‌که‌یان ڕاگرتووه.
دانیشـتویه‌کی تکریتیش به ته‌له‌فون به ڕۆیته‌رزی گوتووه چه‌کدارانی داعش هێشـتا له شاره‌که‌دان و به جاده و شه‌قامه‌کانی ده‌گه‌ڕێن.
له لایه‌کی دیکه‌وه فه‌ریق قاسم عه‌تا گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا گوتی هێزه‌کانیان هێشـتا له پـێشـڕه‌ویدان و هه‌تا نه‌خۆشـخانه‌ی تکریت گه‌یشـتبوون و ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر به‌رزکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوتیشی دواتر کشاونه‌ته‌وه بۆ باره‌گای فیرقه‌ی چواری له‌شکری عێراق.