هاوکات له‌گه‌ڵ بۆمبارانکردنی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا بۆ گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق، هێزه‌کانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دژ به بنکه‌ی ملیشیاکان له ناو سوریا چڕترکردۆته‌وه، و له ماوه‌ی دوو ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ده‌یان هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر باره‌گاکانیان ئانجامداوه.
پێشتر حکومه‌تی دیمه‌شق چاوی له به‌رفراوانبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌پۆشی ته‌نانه‌ت له هێندی حاڵه‌تدا هێرشی ده‌کرده سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان، ئه‌ویش بووه مایه‌ی ده‌ستگرتنی گرۆپه‌که به‌شێوه‌یه‌کی خێرا به‌سه‌ر شارۆچکه و گونده‌کان له باکوور و خۆرئاوای سوریا که له ئێستاکهدامهترسی هه‌یه بۆ سه‌ر له ده‌ستدانی ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی حکۆمه‌ت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێرشی میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سه‌ره‌تادا سه‌رهه‌ڵداوانی دژ به ئه‌سه‌دیان کردبووه ئامانج، به‌ڵام له‌ماوه‌ی مانگه‌کانی ڕابردوودا هێرشیان ده‌کرده سه‌ر داموده‌زگاکانی هێزه‌کانی ئه‌سه‌دیش له‌باکووری خۆرهه‌لاتی سوریا و به‌سه‌دان سه‌ربازی سه‌ر به حکومه‌تیان ده‌ستگیر کردبوو و کوشتبوو.
له رۆژی دووشه‌ممه‌دا چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خه‌ریکی کۆنتڕۆڵکردنی دواترێن بنکه‌ی له‌شکری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت بوون له پاریزگای ڕه‌قه که ئه‌ویش بۆه مایه‌ی ئه‌نجامدانی به‌لایه‌ن که‌م 16 هێرشی ئاسمانی له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه بۆ ڕێگرتن له به‌ره‌وپێشچوونیان.