له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که تورکیا به‌رژه‌وندیه‌کی زۆر و گه‌وره‌ی ئابووری و بازرگانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام له ماوه‌ی شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی داعش و کورددا له عێراق ئانکه‌ره هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆی فه‌رمیانه‌ی نه‌بوو.
بۆچی؟
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت تا ئێستا جم و جۆڵه‌کان و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا هێناویاننه‌ته ئاراوه هێشتا نه‌بوونه‌ته مایه‌ی بێزارکردنی ده‌وڵه‌تی تورکیا تا هه‌ڵوێستێکی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر داعش وه‌ربگرێت و ده‌شڵێت هێشتاش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نه‌گه‌یشتونه‌ته بۆریه‌کانی له هه‌رێمه‌وه نه‌وت دهگوێزێنهوه بۆ تورکیا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له ئێستادا تورکیا هیچ پڕیشکێکی تێرۆریستانی داعشی به‌رنه‌که‌وتووه هه‌ربۆیه وه‌ک ده‌ڵێت "پێم وانییه تورکیا حه‌ز به له‌ناوچوونی داعش بکات له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی داعش به‌شێک له ستراتیژیه‌تی تورکیا ئه‌گه‌ر درێژخایه‌نیش نه‌بێت جێبه‌جێده‌کات".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: