چالاکوانان ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا چه‌ند شوێنێـکی داعشیان له پارێزگای ڕه‌قـقه‌ی باکوری وڵات بۆردومان کردووه له کاتێـکدا ئه‌و توندڕه‌وانه نزیکبوونه‌ته‌وه له دوایـین بنکه‌ی له‌شـکری له‌و هه‌رێمه‌دا.
بنکه‌ی ئاسـمانی ته‌به‌ق دوایـین شوێنه که له ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا مابێته‌وه له پارێزگای ڕه‌قـقه، که زۆربه‌ی ناوچه‌کانی له ژێر ده‌سـتی داعشـدایه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پـێـکدادانی توند له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و چه‌کدارانی داعش بووه له ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو گوندی عه‌جیل و خه‌زنه. گوتیشی به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه زیان له هه‌ردوولایان که‌وتووه.
ناوه‌ندی میدیای ڕه‌ققه که له کۆمه‌ڵێـک چالاکوان پـێـکهاتووه، ڕایگه‌یاند چه‌کدرانی داعش 4 گوندیان له نزیک بنکه‌ی ئاسـمانی ته‌به‌ق کۆنترۆڵکردووه، له‌وانه گوندی عه‌جیل.
هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری و ناوه‌ندی میدیای ڕه‌ققه باسیان له‌وه‌ش کرد که‌وا بۆ دووه‌م ڕۆژه هێرشی ئاسـمانی توند کراونه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی پارێزگای ڕه‌ققه.