هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستنیشانکراو بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ناتوانێت ئه‌و هه‌ڵه سیاسیانه دووباره‌بکاته‌وه که نوری ئه‌لمالیکی کردوونی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا کردوونی.
شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن گرتنه‌به‌ری هه‌مان ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی مالیکی وه‌ک جۆرێک له خۆکوشتنی سیاسی ده‌بێت بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری نوێ و هه‌روه‌هاش کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی شیعه له عێراقدا.
کامه‌ران حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق ڕووده‌دات گۆڕانکارییه له سیسته‌می سیاسی وڵاته‌که‌دا و ده‌شڵێت پێویسته حه‌یده‌ر عه‌بادی به به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی تۆکمه‌وه که سه‌رجه‌م پێکهاته و لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق له‌سه‌ری کۆک بن تا کاروباره‌کانی وڵات ڕابپه‌ڕێنێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حه‌سه‌ن ده‌شڵێت ئێستا هه‌نگاوێک نراوه و تروسکایی هیوایه‌ک له عێراقدا ده‌رکه‌وتووه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م عێراقدان وه‌ک وڵات و وه‌کو ده‌وڵه‌تیش ئه‌وا پێویست ده‌کات هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان وه‌ک ده‌سته‌بژێری سیاسی و وه‌ک سه‌رکرده‌ی ئه‌و لایه‌نانه ده‌بێت به خواست و سور‌بوونێکی نیشتیمانیانه و یه‌کگرتووانه‌وه هه‌وڵ بده‌ن تا جارێکی تر کاره‌ساته‌کانی ڕابردوو دووباره نه‌بنه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: