کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی خۆی ڕاگه‌یاندووه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستنیشانکراو بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
پێشتر کاتێک عه‌بادی ده‌ستنیشانکرا تاران بۆ چه‌ند ڕۆژێک بێده‌نگی هه‌ڵبژارد به‌ڵام کاتێک ئه‌و پشتیوانیه‌ی ڕاگه‌یاند وه‌ک گورزێک به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی دانرا که ده‌یویست بۆ جارێکی تریش بکرێته‌وه به سه‌ره‌ک وه‌زیر.
یه‌کێک له کێشه‌کانی عێراق ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئایا عه‌بادی سیاسه‌تێکی وه‌های ده‌بێت تا کار له‌سه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له عێراقدا که‌م بکاته‌وه؟
ئایا ئێران ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ده‌دات؟
دکتۆر ئیدریسی ئه‌حمه‌دی، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت به دووری ده‌زانێت کۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌رداری ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی بێت له عێراقدا له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک له‌وانه تاران ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزی نێوه‌ندی له عێراقدا نه‌یه‌ته ئاراوه و هه‌روه‌هاش به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی له دیموکراسی هه‌یه‌تی.
دکتۆر ئیدریسی ئه‌حمه‌دی ده‌شڵێت بۆ ڕێگه‌گرتن له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران پێویسته لایه‌نه‌کانی عێراق بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ک و هه‌روه‌هاش پێکهێنانی حکومه‌تێک که به‌ڕاستی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێکهاته‌کانی وڵاته‌که بکات.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئیدریسی ئه‌حمه‌دی پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: