کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی لیبیا ده‌ڵێن هێرشبه‌ران یاسادانه‌ر و سه‌رۆك وه‌زیری پیشۆی وڵاته‌که‌یان له ماڵه‌که‌ی خۆی له ته‌رابلسی پایته‌خت ڕفاندبوو به‌ڵام دوا به‌دوای چه‌ند کاتژمێڕێک ئازادیان کردبوو.
ئه‌م ڕفاندنه دوواترێن ڕۆداوه له زنجیره‌یه‌ك ڕفاندن و تیرور کردن که له‌م دواییه‌دا له لیبیا زیادیکردووه که بۆته مایه‌ی ئاژاوه و شه‌ڕێکی کوشنده له‌گه‌ڵ ملیشیا خێڵه‌کێکان.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش گوتیان ئه‌ندامی په‌رله‌مان موسته‌فا ئه‌بو شاقوور ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌که‌ی داوای ئه‌وه‌ی شه‌وی پێشتر له لایه‌ن هێرشبه‌رانه‌وه ڕفیندرابوو. به‌ڵام هێشتا ئاشکرا نه‌بووه کێ ده‌ستی له ڕفاندنی هه‌بووبێت.