گه‌وره به‌رپرسی مافه‌کانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه مالیزیاییه‌که له‌و ناوچه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا که له‌ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵداوه جودابیره‌کانی سه‌ر به ڕوسیادایه ده‌شێت وه‌ک تاوانی جه‌نگ سه‌یر بکرێت.
ناڤی پیله‌ی له ڕاگه‌یاندنێکدا ده‌ڵێت ته‌قه لێکردنی فڕۆکه‌که پێشێلکردنی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه و هه‌روه‌هاش داوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کردووه بۆ ڕووداوی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که.
خانم پیله‌ی ده‌ڵێت هه‌موو هه‌وڵێک ده‌درێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێک پێشێلکاری یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی بکات له قه‌یرانی ئۆکرانیادا" به تاوانه‌کانی جه‌نگیشه‌وه" بخرێته به‌ر دادگا و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت "جا هه‌ر که‌سێکیش بێت".
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ئۆفیسی ناڤی پیله‌ی بڵاوی کردۆته‌وه، له‌وه‌تای قه‌یرانی قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا له مانگی چواره‌وه ده‌ستیپێکردووه 12129 که‌س کوژراون و 3442 که‌سیش بریندارن و زیاتر له 100 هه‌زار که‌سیش هه‌ر له ناو ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیادا ئاواره بوون.
هاوکات شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه‌ی فڕۆکه مالیزیاییه‌که‌ی تیادا خرایه خواره‌وه بوو مایه‌ی ناچارکردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکۆڵینه‌وه کردن ده‌ستبه‌رداری پلانه‌که‌یان بن بۆ دووه‌م شه‌وی له‌سه‌ر یه‌ک .
ئه‌م ده‌سته‌یه له پسپۆڕانی هۆڵه‌ندی و ئوسترالیایی پێکهاتووه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی چوار لاپه‌ڕه‌یی بڵاوکردۆته‌وه که وێنه‌ی سه‌ته‌لایتیی تیادایه و وه‌ک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌م وێنانه ده‌یسه‌لمێنێت که هێزه سه‌ربازیه‌کانی ڕوسیا به ڕۆکێت و به تۆپ له ناو ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا ده‌ده‌ن.