ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای ئاگر به‌سێکی ده‌مه و ده‌ست ده‌کات له غه‌ززه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌یاننامه‌یه‌کی سه‌رۆکایه‌تی په‌سه‌ند کردووه بۆ پشتێوانی کردن له ئاگر به‌سێکی مرۆڤایه‌تیانه‌ی ده‌مه و ده‌ست و بێ هێچ مه‌رج و به‌ندێک له نێوان ئیسرائیل و حه‌مه‌س.
پێوانه‌که که‌سه‌ر له به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه پێشکه‌ش کرا، له هه‌ردوو لای شه‌ره‌که داوا ده‌کات که هه‌نگاو بنێن بۆ به ده‌ستهێنانی ئاگر به‌سێکی به‌رده‌وام و به باشی رێز لێگراو وه هه‌ر وه‌ها داوای یارمه‌تی ده‌مه ده‌ستی مرۆڤایه‌تیانه ده‌کات بۆ هاووڵاتیانی غه‌ززه.
کرداری ئه‌نجومه‌ن پاش شکه‌ستی چه‌ندین رێکه‌وتنامه‌ی ئاگر به‌س دێت بۆ راگرتنی شه‌ری نزیکه‌ی سێ هه‌فته له نێوان ئیسرائیل و حه‌مه‌س.
کاربه‌ده‌ستان له نێوانیان سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به‌راک ئۆباما به‌رده‌وامن له هه‌وڵدانه‌کانیاندا بۆ راگرتنی شه‌ره‌که.
باڵێۆزی فه‌لستین بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ریاز مه‌نسور ووتی ئه‌و به هێوایه به‌یاننامه‌که ببێته هۆێ ئاگر به‌سێکی درێژ خایه‌ن.