له پاش دیاریکردنی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی عێراق ڕاوبۆچوونی جیاواز هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری کاریگه‌ریه‌کان و ئاستی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراقدا.
سۆران پاڵانی، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی کۆیه ده‌ڵێت کاریگه‌رییه‌کانی ئێران له عێراقدا په‌یوه‌ندی نابێت به‌و که‌سه‌ی کاندید ده‌کرێت بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر ، هه‌رچه‌نده ده‌شێت ئه‌و که‌سه ڕۆڵێکی هه‌بێت، به‌ڵام له پاش پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق له ساڵی 2003 دا هه‌ر که‌سێک حکومه‌تی پێکهێناوه به ناڕاسته‌وخۆش نه‌یتوانیوه هاوسۆز نه‌بێت به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامیه‌وه به‌ڵکو وه‌ک به‌ڕێز پاڵانی ده‌ڵێت ڕاسته‌وخۆ هاوسۆزی تاران بووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، سۆران پاڵانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگیه‌کی به‌هێزیش هه‌بێت له نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی عێراقیشدا بۆ ڕێگه گرتن یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نابێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هیوایه‌کی لاواز هه‌یه که ئه‌و تواناییه‌یان هه‌بێت چونکه ئێران خاوه‌نی ستراتیژیه‌ته له عێراقدا و سه‌رکرده‌کانی ئێران نه‌شیان شاردۆته‌وه که ناڕاسته‌وخۆ فه‌رمانڕه‌وان له عێراقدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: