پێشتر ده‌گوترا ڕووداوه‌کانی سوریا و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا ده‌شێت گۆڕانکاریه‌ک به دوای خۆیدا بێنێت له ڕوانگه‌ی گۆڕانکاری له ڕژێمی سوریادا و کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م گۆڕانکاریه له‌سه‌ر هاوکێشه‌کانی هێز له ناوچه‌که‌دا.
له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنێکی ناو سوریادا و قورس بوونی شه‌ڕه‌کاندا ئاماژه به هێز و تواناییه له‌شکریه‌کانی ڕێکخراوه جیهادیه‌کان ده‌کران.
ئه‌م باسکردنه به ئه‌ندازه‌یه‌ک بوو ته‌واوی هێزی چه‌کداری ئۆپزسیۆن له جیهادیه‌کاندا ده‌بینرایه‌وه.
میوانی به‌رنامه:
حوسه‌ین عومه‌ر، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
قاعیده، داعشی ئه‌وسا و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێستا، جه‌بهه‌تولنوسره توانییان له ڕێکخراوه ئۆپزسیۆنه‌کانی تری وڵاته‌که زیاتر خۆیان له‌سه‌ر زه‌مینی وڵاته‌که بسه‌لمێنن، ئه‌مه‌ش وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن بێجگه له به‌کارهێنانی هێزه‌کانی خۆیان و پشتیوانی وڵاتانی سوننه‌ی ناوچه‌که لێیان به‌ڵام لاوازی ئۆپزسیۆنی سوریاش فاکته‌رێکی تری گه‌وره‌ی جێگیر بوونیانه له‌سه‌ر زه‌مین.
داعش پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی له عێراق و له سوریا داگیر کردووه، ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاگه‌یاندووه.
چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شه‌ڕی کوردی سوریا ده‌که‌ن. بۆ؟ ئه‌و شه‌ڕه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی کێیه؟
ئایا ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌بێته مایه‌ی هێنانه ئارای هاوهه‌ڵوێستی له نێو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریادا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه: