Accessibility links

ده‌سته‌ی ئاسایشی سه‌رۆکی میسر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌پشـکنن


ده‌زگای پاراستنی سه‌رۆکی میسر عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی هه‌ستاون به‌ پشـکنینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری و شاندی یاوه‌ری‌ به‌ر له‌وه‌ی ڕێگه‌یان پـێبده‌ن له‌گه‌ڵ سیسیدا کۆبـبنه‌وه‌.

ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند وێنه‌ گیراوه‌ له‌و کاته‌ی یه‌کێـک له‌ ئه‌ندامانی پاراستنی سیسی ئامێری دۆزینه‌وه‌ی چه‌کی به‌سه‌ر چاکه‌ته‌که‌ی کێریدا هێناوه‌ و هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـته‌کانی دیکه‌ به‌ ده‌رگای تایبه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ک بردوویانن و پاشـان به‌ ئامێرێـکی ده‌سـتی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ک پـشـکنینیان بۆ کردوون. ته‌نانه‌ت داوایان له‌ یه‌کێـک له‌ ئه‌ندامانی شـانده‌که‌ کردووه‌ هه‌رچی له‌ گیرفانه‌کانیـیه‌تی ده‌ری بهێنێت.

هه‌ر یه‌ک له‌ جۆناثان فاینه‌ر یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، و ده‌یڤد ثۆرن گه‌وره‌ ڕاوێژکای کێری و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جێنێفه‌ر سـاکی له‌ نێو شـانده‌که‌دا بوون.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌ کاتێـکدا بوو که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی میسر کاربکه‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌ نێوان حه‌ماس و ئیسرائیلدا هه‌ڵگیرساوه‌ و هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته‌ مایه‌ی کوژران و برینداربوونی‌‌ سه‌دان فه‌ڵه‌سـتینی.

XS
SM
MD
LG