له لیجه یه‌ک ده‌کوژرێت و 65 بریندار ده‌بن له ته‌قینه‌وه‌ی تانکه‌رێکی پرۆپێن هه‌ڵگر
ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی تورکی ده‌لێت تانکه‌رێک وه یاخود کامیۆنێک که گازی پرۆپێن پێ بوه له سه‌ر ئۆتۆبانێکدا له باشوری رۆژهه‌ڵاتی تورکیادا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته و یه‌ک که‌سی کوشتووه و 65 که‌س تریشی بریندار کردووه.
ئاژانسی ئه‌ناتۆلیا ووتی رووداوه‌که‌ی ده‌مه و به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ته‌قینه‌وه و ئاگرێکی گه‌وره‌ی لێ درووست بوو که بوه هۆێ ئاگر تێ به‌ردانی دوو ئۆتۆبوسی نه‌فه‌ر به‌ر و چه‌ندین ماشینی تر که له‌سه‌ر هه‌مان ئۆتۆباندا بوونه نزدیک به لیجه له 150کم یان 90 میلی باکۆری شاری دیار به‌کر.
به‌ڵای که‌م 20 که‌س به سه‌ختی بریندار بوون که پاشان یه‌کێکیان له نه‌خۆشخانه‌دا مرد.
ئاژانسی په‌یام نووچه‌ی دۆگان ووتی نزیکه‌ی دوو کایژمێری خایاند بۆ کوژینه‌وه‌ی ئاگره‌که.