بان و کێری له هه‌وڵی ئاگر به‌سێکدان له نێوان ئیسرائیل و حه‌مه‌س
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون و وه‌زیری ده‌ره‌وی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان جان کێری به‌رده‌وامن له کۆبۆنه‌وه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستاندا له قاهیره له هه‌وڵدانێکدا بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ری نێوان ئیسرائیل و حه‌مه‌س.
ئه‌مرۆ هیچ هێمایه‌ک نه‌بوه له هێونبۆنه‌وه‌ی شه‌ری دوو هه‌فته‌ی نێوان هه‌ردوو لا له ده‌مێکدا هێڕشه ئاسمانیه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ندین له ئامانجه‌کاندا له غه‌ززه به‌رده‌وام بوه که له ئه‌نجامدا 10 که‌س کوژراوون و هه‌ر وه‌ها به‌رده‌وامبوونی مۆشه‌ک هاویشتنه‌کان له غه‌ززه‌وه بۆ ناو ئیسرائیل.
کێری ئه‌مرۆ له پێشدا له‌گه‌ل سه‌رۆکی زانیاره‌کانی فه‌ڵستینی مه‌جید فه‌ره‌ج کۆ بوه‌وه پێش وت‌و وێژکردنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌روه‌ی میسر سه‌میح شوکری.
هه‌ردوو کێری و شوکری به هێوا بوون نه‌ک هه‌ر ئاگر به‌سێک به ده‌ست بهێنن به‌ڵکۆ هه‌نگاونان له به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی پرۆسه‌کانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان.
بان که داوای ده‌مه و ده‌ست راگرتنی توند و تیژیه‌کانی له هه‌ردوو لا کرد به بێ پێش مه‌رج، بریار وایه سه‌ردانی ئیسرائیل بکات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین نه‌ێتنیاهۆ کۆ ببێته‌وه وه بۆ که‌ناری رۆژئاوا بۆ کۆبۆنه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی فه‌ڵستینی.