سه‌رۆک وه‌زیرانی ئۆکرانیا ئارسنی یاسینۆک داوای کردووه ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتیکردنی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی په‌یوه‌ست به خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه مالیزیـیه‌که بدرێته ده‌ستی هۆڵه‌ندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری قوربانیانی کاره‌ساته‌که خه‌ڵکانی هۆڵه‌ندی بوون.
له میانه‌ی وته‌یه‌کیدا ڕۆژی دووشه‌ممه له کیێڤ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئۆکرانیا ناڕه‌زای و توڕه‌یی به‌رامبه‌ر جوداخوازانی لایه‌نگرانی ڕووسیا ده‌ربڕی و ئۆباڵی خسته‌نخواره‌وه‌ی فڕۆکه مالیزیه‌که خسته ئه‌ستۆی ئه‌و جوداخوازانه و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌شی له‌و باره‌یه‌وه له ڕووسیا گرت.
له لایه‌کی تره‌وه لێکۆڵه‌ره‌وانی هۆڵه‌ندی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی که فڕۆکه مالیزیه‌که‌ی لێ‌که‌وتووه‌ته خواره‌وه و سه‌رۆکی تیمه که ده‌شڵێت بارودۆخی هه‌ڵگرتنی ته‌رمه‌کان به شێوه‌یه‌کی باش کراوه و ئه‌مه‌ش دوای 4 ڕۆژ له ڕووداوه‌که.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌نگه ده‌نگدانێک ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر پرۆژه بڕیارێک که تیایدا داوا ده‌کات ڕێگه‌ی راده‌ست گه‌یشتن بدرێت به فڕۆکه مالیزیه‌که له هه‌رێمـی خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا، هێرۆ زه‌نگه‌نه له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.