شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر کوشتنی ڕۆژنامه‌وان سۆرانی مامه حه‌مه‌دا ڕه‌ت ده‌بێت و هێشتا که‌س به‌و تاوانه داداگایی نه‌کراوه.
نیاز عه‌بدوڵا، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ته‌واو مایه‌ی تێبینیه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کاتێک ڕۆژنامه‌وانێک ده‌کوژرێت یان هه‌وڵی کوشتنی ده‌درێت ئه‌وه‌یه که ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه له ژینگه‌ی ڕووماڵکردنی جه‌نگدا نییه، به‌ڵکو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه سیاسیه‌یه که له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه و وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر ڕۆژنامه‌وانێک کار بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان و به‌ڵگه‌کانیش بکات به تایبه‌تیش دۆسێکانی گه‌نده‌ڵی ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌کان ده‌بێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ تا ئێستا گومانبارانی دۆسێکانی کوشتنی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانانی وه‌ک سۆرانی مامه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان، دکتۆر عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف، کاوه گه‌رمیانی تا ئێستا نه‌توانراوه بدۆزرێنه‌وه و دادگایی بکرێن؟ نیاز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کان بۆ ئاشکرا نه‌کردنی ئه‌م دۆسێیانه بریتیه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تاوانبارانی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر یه‌کێک له‌و دۆسێی کوشتنانه ئاشکرا بکرێن ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌بێت ده‌ستی که‌سانێکی گه‌وره‌ی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا تیادا بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: