بۆ شاعیر چه‌ندێک کۆڵانه په‌نهانه‌کانی جیهانی شیعر ته‌ی بکات، هێنده ئه‌زموونی شیعری قوڵ ده‌بێته‌وه.
ئه‌رکی شاعیرێتی ئاسان نییه، شاعیری ڕه‌سه‌ن، شاعیری داهێنه‌ر ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌رکه‌که‌ی گرانتر و گرانتر ده‌بێت.
که‌ریم ده‌شتی شاعیر ده‌ڵێت:
ئەى شیعر ، ئەى میهرەبان، ئەى پەرژین و باخى سیحر
گەر تۆ نەباى کێ ئاگرى دڵى منى ئەکوژاندەوە
گەر تۆ نەباى کێ ڕۆحى پاک ئەکردمەوە
گەر تۆ نەباى چۆن ئەمتوانى لە گەڵ بادا قسە بکەم
نامە بۆ باران بنێرم، سڵاو لە پەپولان بکەم
گەر تۆ نەباى چۆن ئەبوومە خزمى گیا
چۆن ئەمتوانى لە ناو ماڵى ئاگر بنووم
یا لە گەڵ بەفر تەبا بم
لە کێ فێرى سەما ئەبووم
پێم بڵێ گەر ئەتۆ نەباى من چى ئەبووم ؟
هه‌ندێک هه‌ن شاعیر به سنورێکه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن که ئه‌و تازه‌گه‌ریه یان داهێنانی ڕاسته‌قینه بڕوای به سنور نییه و بۆ هه‌مووانه نه‌ک بۆ ئه‌و جوگرافیاییه‌ی تیایدا سه‌ری هه‌ڵداوه.
که‌ریم ده‌شتی به‌رده‌وام خۆی نۆژه‌ن کردۆته‌وه، به‌رده‌وام به‌شوێن سبه‌ینێیه‌کی باشتری شیعردا گه‌ڕاوه، هه‌میشه خۆی دوور خستۆته‌وه له دووباره‌کردنه‌وه‌ی وێنه‌کانی دوێنێی.
ڕه‌نگه تا ئه‌ندازه‌یه‌کیش ڕه‌خنه‌گران که‌مته‌رخه‌م بووبن له خوێندنه‌وه‌کردن بۆ شیعره‌کانی "ده‌شتی"، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز نه‌بۆته ته‌گه‌ره‌یه‌ک بۆ ئه‌م شاعیره‌مان که ئیدی شوێن خه‌یاڵ و جیهانبینیه شیعریه‌کانی خۆی نه‌که‌وێت.
که‌ریم ده‌شتی به‌شداریه‌کی بابه‌تیانه‌ی هه‌یه و هه‌شبووه له گروپ و ئه‌نجومه‌نه‌کانی شیعریدا له‌وانه "وێران".
ئه‌م شاعیره‌مان ده‌نوسێت " یه‌کێک له گرفته دێرینه‌کانی ئه‌شقی شاعیر، ئه‌وه‌یه هه‌رگیز ده‌ستی له شیعره‌کانی خۆی به‌رنابێ، بۆیه هه‌میشه و به‌رده‌وام شیعره‌کانی بۆ ئه‌و، وه‌کوو کێلگه‌یه‌کی لێدێ، به‌درێژایی ئه‌زموونی خۆی کاری تیا بکات و پاکی کاته‌وه، دووکه‌ڵی ناو فه‌زاکانی بڕوێنێته‌وه". ده‌شنووسێت: هه‌ر له یه‌که‌م چاپی "خاک و هه‌ڵۆ" تا‌کوو ئێستا، هه‌میشه وه‌کوو که‌سێ گه‌وهه‌رێکی له‌بن دار و په‌ردوی ئه‌م کێلگه‌یه‌دا ون کردبێ، به‌ناویا ده‌سووڕێمه‌وه و کاری له‌سه‌ر ده‌که‌م".
له به‌رنامه‌ی ژیان له فه‌رهه‌نگدا، که‌ریم ده‌شتی شاعیر وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی به‌ڵێن ساڵح ده‌داته‌وه: