وه‌ک نیشانه‌یه‌کی دیکه‌ی زیاتر خرابوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و به‌رپـرسه کورده‌کان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیره کورده‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌شـداریـیان له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌کرد و داوایان له مالیکی کرد ده‌ست له‌کاره‌که‌ی بکێشێته‌وه و ئۆباڵی شکستهێنان له ڕاگرتنی هێرشی یاخیبووان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی.
جێی ئاماژه‌یه بایکۆتکردنی کۆبوونه‌وه‌کانی کابینه‌ی حکومه‌ت له لایه‌ن کورده‌کان وه‌ک ناڕه‌زاییه له به‌رامبه‌ر وته‌کانی نوری مالیکی که کورده‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ی په‌نا و داڵده‌ی میلیتانانی سوننه ده‌ده‌ن ، ئه‌و چه‌کدارانه‌ی چه‌ندان ناوچه‌ی عێراقیان داگیرکردووه. به‌ڵام له تۆمه‌تبارکرده‌نه‌که‌دا نوری مالیکی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی بۆ تۆمه‌ته‌کانی نه‌خسته ڕوو ، هاوکات کورده‌کان نکوڵیان له‌م تۆمه‌تانه‌ی مالیکی کرد.
ڕۆژ نوری شاوه‌یس که باڵاترین پـۆستی فه‌رمی کوردی له حکومه‌تی عێراقدای هه‌یه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت لێدوانه‌کانی له‌م جۆره‌ی نوری مالیکی به مه‌به‌ستی په‌رده‌پـۆشکردنی شکستی گه‌وره‌ی ئاسایشیـیه و هه‌ر بۆیه ئێمه بایکۆتکردنی کۆبوونه‌وه‌کانی حکومه‌تی عێراقیمان راگه‌یاند.
کورد پـۆستی هه‌ر یه‌ک له وه‌زیره‌کانی ده‌ره‌وه و بازرگانی و ته‌ندروستی و کۆچبه‌ر و ئاواره‌کانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.