جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ته‌له‌فون وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی کرد.
له په‌یوه‌ندیـیه‌که‌دا به‌ڕێز بایدن جه‌ختی کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پـشـتیوانی وڵاته‌که‌ی له عێراق له‌و شه‌ڕه‌ی له دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ده‌یکات.
جێـگری سه‌رۆک پـرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی هه‌موو عێراقیـیه‌کان کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیـیانه‌ی داویانه له شه‌ڕی به‌رگریکردن له خاکه‌که‌یاندا به هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌شه‌وه.
هه‌روه‌ها بایدن جێـگری سه‌رۆک و بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کۆک بوون له‌سه‌ر پـێویستی په‌له‌کردن له پـرۆسه‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق به‌پـێی ئه‌و خشته کاتیـیه‌ی له ده‌سـتوری عێراقدا هاتووه.