کاربه‌ده‌ستێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت هه‌ندێک به‌ره‌وپێشچوون هاتۆته ئاراوه له وتووێژه ناوکیه‌کانی له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا ده‌کرێن.
مه‌رزیه ئه‌فخه‌م، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت به‌ڵام هێشتاش هه‌ندێک جیاوازی ڕاسته‌قینه ماون .
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی مه‌رزیه ئه‌فخه‌م هاوکاته له‌گه‌ڵ کارکردنی وتووێژکه‌ران له‌سه‌ر به‌رنوسی ڕێکه‌وتنێک بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر کۆتاییهێنان به سزا سه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر تاران.
دیپلۆماتی ئاگادار له‌و وتووێژانه‌ی له پشت ده‌رگای داخراوه‌وه ده‌کرێن ده‌ڵێن کێشه‌ی سه‌ره‌کی که ماوه‌ته‌وه له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی دانوستاندندا بریتیه له کێشه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم، که ده‌شێت هه‌م سوته‌مه‌نی ڕیاکته‌ره‌کان و هه‌میش به‌شی سه‌ره‌کی چه‌کی ناو‌کی لێوه دروست بکرێن.
ئێران نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی دروستبکات و جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی یان ئه‌وه‌تا 50 هه‌زار سه‌نته‌رفیوجی پیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌بێت یان که‌متر به‌و مه‌رجه‌ی ئامێری پێشکه‌وتووی به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی به‌رهه‌مهێنان هه‌بێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئێران به‌رنامه‌یه‌کی زۆر بچوکتری هه‌بێت.
ڕوسیا و چین و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیاش به‌شدارن له‌م وتووێژانه‌ی ڤیه‌ننادا که ڕۆژی 20 ی ئه‌م مانگی حه‌وته دوا واده‌یه بۆ دانوستاندنه‌کان.